کوردستانی
ناوی زیاتر لە سێ هەزار خوێندكاری دیكە بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان گەڕایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا – کاروان نوری
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، ئەمساڵ زۆرترین پلانی وەرگرتنیان بۆ دەرچووان دابینكردووە، بۆ ئەوەی سەرجەم دەرچووان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگیرێن.
د. ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە "لە پێناو رەخساندنی زۆرترین دەرفەت بۆ دەرچووان، ئەمساڵ زۆرترین پلانی وەرگرتنمان بۆ دەرچووان دابینكرد بۆ ئەوەی سەرجەم دەرچووان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگیرێن، لەو چوارچێوەیەشدا لە ئەنجامی سكاڵا (3249) خوێندكاری دیكە وەرگیران".
ئەوەشی خستەروو "بەمشێوەیە كۆی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە (52,800) خوێندكار.
ک.ن
بیروڕا



