کوردستانی

شێوازی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دەگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دەگۆڕێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، ناوەندی تۆتاڵ بۆ راهێنان ‌و پەرەپێدانی هاتوچۆ كرایەوە، لە ماوەی رابردووشدا ئەو ناوەندە لە پارێزگاكانی هەولێر ‌و دهۆك كراوەنەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە "بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی‌، پارێزگای هەڵەبجە ، ئیدارەكانی گەرمیان‌ و راپەڕین، ئەمڕۆ چوارشەممە ناوەندی تۆتاڵ بۆ راهێنان ‌و پەرەپێدانی هاتوچۆ كرایەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ناوەندی تۆتاڵ یەكێكە لەو ناوەندانەی كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیاریداوە لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمدا بكرێتەوە ‌و لە ماوەی رابردووشدا ئەو ناوەندە لە پارێزگاكانی هەولێر ‌و دهۆك كراوەنەتەوە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan