کوردستانی

دوو كۆڵبەری کورد كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو كۆڵبەری کورد كوژران
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی سنوورپارێزی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەكانی شنۆ، دوو کۆڵبەری کورد كوژران.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە لە سنووری شاری شنۆ، هێزەكانی سنوورپارێزی ئێران دەسڕێژیان لە گرووپێك كۆڵبەر كردووە، لە ئەنجامدا دوو كۆڵبەر كوژران.

بەپێی راگەیەندراوی رێکخراوەکە، یەکێك لە کۆڵبەرەکان ناوی "هاكان محەمەدزادە"یە و كۆڵبەری دووهەمیش ناوی "وەسیم فەردین زاده"یە و هێزە چەكدارەكانی ئێران بەبێ هیچ ئاگادار كردنەوەیەك دەسڕێژیان لەم كۆڵبەرانە كردووە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan