کوردستانی
ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە، بەغدا ئامادەیە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات، لە بەرانبەردا دەبێت هەرێم (50%)ی نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە میدیاکانی عیراقی راگەیاندووە "بەپێی ئەو مەرجانەی حکومەتی عیراقی دایناوە، دەبێت هەرێم (50%)ی نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات و نیوەی داهاتی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان بۆ حکومەتی بهغدا بگەڕێنێتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە بەرانبەردا بەغدا بەڵێن دەدات بە ناردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا بیانییانە دەدات کە لە کەرتی نەوتیی هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە جارێکی دیکە شاندێک رەوانەی بەغدا بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە لەبارەی بودجەی (2021) و ناردنی 320 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات.

بیروڕا