کوردستانی

هۆکاری کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا – کاروان نوری

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تەنها لەهەفتەیەکدا خواست 1000 مێگاوات له‌سه‌رو ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ده‌هێندرێت زیادیکردوە و لۆدێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه‌.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە مەودا میدیای راگەیاند "لۆدێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه‌ به‌هۆى نزمبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه‌، له‌ئێستادا 15 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌باى نیشتیمانى ده‌درێته‌ هاوڵاتییان لە ناوچە گەرمەکان و 14 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتییان لە ناوچە ساردەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا رۆژانە سێ هه‌زار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێندرێت، بەڵام ئەوەی زیادیکردوە خواستە لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، کە تەنها لەهەفتەیەکدا خواست 1000 مێگاوات له‌سه‌رو ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ده‌هێندرێت زیادیکردوە".

ئەمە لەكاتێكدایە له‌ دوو مانگى رابردودا 20 کاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به‌هاوڵاتییان ده‌درا، به‌ڵام له‌ئێستادا 15 یان 16 كاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی زۆر و بەکارهێنانی، ئەمەش نیگه‌رانى لای هاوڵاتییان دروستکردووە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan