کوردستانی
سەبارەت بە داخستنی ئەم رێگا سەرەکییە شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتژمیر 10ی پێشنیوەڕۆوە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.
رێژەن عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر داواکاریەکی لەناکاوی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر تونێڵی دەربەندیخان دادەخرێت".
بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت "داخستنی تونێلەکە بەهۆی ئەوەیە شارەوانی دەربەندیخان هەڵدەستێت بە پاککردنەوەی ناوەوەیی"و دەشڵێت "دوای پاککردنەوەی تونێڵەکە دەکرێتەوە".
ک.ن