گێتی

دیموكراتەكان ئەنجومەنی نوێنەرانیان بردەوە و پیلۆسی بووەوە سەرۆك

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیموكراتەكان ئەنجومەنی نوێنەرانیان بردەوە و پیلۆسی بووەوە سەرۆك
مەودا میدیا-

بە زۆرینەی دەنگی دیموكراتەكان و بۆ جاری سێیەمین، نانسی پیلۆسی بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەڵبژێردایەوە و لە یەكەم كاردانەوەیشدا جۆ بایدن پیرۆزبایی وەرگرتنەوەی ئەو پۆستەی لێكرد.

نانسی پیلۆسی "تەمەن 80 ساڵ" بە زۆرینەی دەنگی پارتی دیموكراتی ئەمەریكی بۆ جاری سێیەمین بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرایەوە و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند "كاری جدی بۆ سەركەوتن بەسەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا دەكەن".

لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا نانسی پیلۆسی یەكێك بوو لە سەرسەخترین ركابەركانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و بۆ دوورخستنەوەیشی لە كورسی سەرۆكایەتی چەندین هەوڵی یاسایی خستەگەڕ، بەڵام لە هەموویاندا شكستیهێنا.

لە یەكەم كاردانەوەی دوای هەڵبژاردنەوەیشیدا، جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی لە پیلۆسی كرد و داوای لێكرد پێكەوە كاربكەن بۆ سەركەوتن بەسەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشخستنی كەرتی ئابووریی وڵاتەكەیان.

ك.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان