کوردستانی
ئه‌مڕۆ قۆناغی دووه‌می سه‌وزكردنی چیای گۆیژه بە چاندنی 22 هه‌زار نه‌مام ده‌ستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
هه‌ڵمه‌تی چاندنی 22 هه‌زار نه‌مام له‌چوارچێوه‌ی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه ده‌ستیپێكرد و قایمقامی سلێمانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، كاریگه‌ری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا زۆر به روونی دەردەکەوێت.
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە (19-11-2020) قۆناغی دووه‌می سه‌وزكردنی چیای گۆیژه دەستیپێکرد و تێیدا 22 هەزار نەمام دەنێژرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایەنانە ده‌كه‌م كه به‌شدارن له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌وزكردنی چیای گۆیژه و كاریگه‌ری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا زۆر به روونی له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی ده‌رده‌كه‌وێت".
ک.ن