گێتی
یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان سكاڵا لەسەر سیاسەتمەدارێكی ژن تۆمار دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان سكاڵا لەسەر عەبیر موسا، سكرتێری حزبی دەستووری ئازاد لە تونس تۆمار دەكەن و رایگەیاندووە لەگەڵ ژمارەیەك لە لایەنگرانی حزبەكەی هەڵیانكوتاوەتە سەر لقی تونسی یەكێتییەكە و ئەوەش "دەستدرێژییە".
لە بەیاننامەیەكدا، یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند "بڕیارماندا بە تۆماركردنی ساكاڵای یاسایی لە دژی عەبیر موسا، سەرۆكی حزبی دەستووری ئازاد، دوای ئەوەی دوو هەفتە تێپەڕی بەسەر داوایەكی حزبی دەستوور كە داوای كردبوو چالاكییەكانی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە تونس رابگیرێت".
زانایانی مسوڵمان، عەبیر موسا تۆمەتبار دەكەن بە "دەستدرێژیكردن و هەڵكوتانە سەر لقی تونسی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لەگەڵ كۆمەڵێك لە لایەنگرانیدا".
حزبی دەستووری ئازاد لە پەرلەمانی تونس لە كۆی 217 پەرلەمانتار، خاوەن 16 پەرلەمانتارە، رۆژی دووشەممەی رابردوو بەناوی "پەناگیریی توڕەیی"ەوە لەبەردەم بارەگای لقی تونسی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان خۆپیشاندانێكی گەورەیان سازكرد و لە لافیتەی سەر داواكەیاندا نووسیبوویان "لێرە بڕۆن".
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی رەسمی لە تونس لە زاری دادوەر موحسین دالییەوە رایگەیاند "دادگا بڕیاری رەتكردنەوەی ئەو داوایەی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمانی داوە"، روونیشیكردووەتەوە "دەتوانرێت بڕیارەكە لەماوەی 20 رۆژدا تەمیز بكرێتەوە.
خ.غ