عیراقی

زیاتر لە 2300 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 2300 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 2374 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 39 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 529 هەزار و 226 کەس بەرزبووەوە.
  
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 2374 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 39 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 2314 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 529 هەزار و 226 کەس تووشبوون و 457 هەزار و 490 کەس چاکبوونەتەوە 11 هەزار 834 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە