کوردستانی
بەفر بارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن، ئاماژە بەوەش دەکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەى هەینى، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەیان، بەهۆیەوە لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما کەمێک روو لە نزمبوونەوە دەکات".

ئاماژە بەوەشکراوە "سبەى ئاسمانى بەشێکی دیکەی ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ دەستپیکردنى باران بارین لە شەودا، پاشان رێژەى باران بارین لە شەودا زیاد دەکات".
ئەوەش هاتووە "پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن، هەروەها کاریگەری ئەم شوپۆلە تاوەکو ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت".
س.س