کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی ریکلامکردن بۆ حەبی قەدەغەکراو دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان ریکلامیان بۆ حەبی قەدەغەکراو کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر رایگەیاند "لە ئەکاونتێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بەناوی (دواء الجملە ئونلاین) ریکلام بۆ فرۆشتنی حەبی قەدەغەکراو دەکرا، پاش بەدواداچوونێکی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2020 دەستگیرکراون بە ناوەکانی (ك. ح. م) و (ج. ر. ا)، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی 497 هەزار دانە حەبی قەدەغەکراو کە ویستوویانە لە شاری سلێمانییەوە داغڵی شاری هەولێری بکەن و ساغی بکەنەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر، ئاماژەی بەوەشکردووە حەبە قەدەخەکراوەکان بەمشێوەیەن:
- بڕی 21600 دانە حەبی قەدەخەکراوی (بیزاکۆدێل).
- بڕی 13000 دانە حەبی قەدەخەکراوی (امنیک).
- بڕی 12000 دانە حەبی قەدەخەکراوی (کۆلۆنازپام).
- بڕی 750 دانە حەبی قەدەخەکراوی (ئەکتوکۆڵد).
- بڕی 500 دانە حەبی قەدەخەکراوی (الپرازولام).
- بڕی 60 دانە حەبی قەدەخەکراوی (انۆکسان).
ئەوەش هاتووە "حەبە قەدەخەکراوەکان بە رێگەی قاچاخ و بەبێ تێپەڕبوون بە کوالێتیی کۆنترۆڵ، لە ئێرانەوە داخڵی هەرێمی کوردستان کراون، تۆمەتبارەکانیش پەڕاوی یاساییان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران".
س.س
س.س