کوردستانی
دوو کۆڵبەر بە دەستڕێژی گولـلە کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی شنۆ و سەڵماس، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژران.
دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی شنۆ و سەڵماس، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2020 هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران لە سنووری شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، دەستڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا دوو کۆڵبەر کوژراون.
یەکێک لەم کۆڵبەرانە ناوی "هاکان محەمەدزادە"یە و خەڵکی گوندی "کریکان"ی سەر بە شارۆچکەی کوهساری سەڵماسە و کۆڵبەری دووەم ناوی "وەسیم فەردین زاده"یە و خەڵک گوندی "پرداوێ"ی شنۆیە.
س.س