ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی ساوەر بەگۆشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی ساوەر بەگۆشت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ساوەر بەگۆشت خواردنێکی ئاسان و بەتامە و زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، تۆ دەتوانیت لە ماڵەوە بەم شێوازە ساوەر بەگۆشتێکی بەتام ئامادە بکەیت.

پێداویستییەکان


-1 کیلۆ گۆشت.
- 1کیلۆ ساوەر.
- 5 کەوچکی چێشت دۆشاو.
- 1 پیاز.
- زەیت.
- ئاو.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

سەرەتا گۆشتەکە دەکوڵێنیت، دواتر لەگەڵ پیاز و رۆن سووری دەکەیتەوە و دواتر دۆشاو و ساوەرەکەی لەگەڵدا سووردەکەیتەوە و ئاوی بەپێی پێویست تێدەکەیت و چاوەرێ دەکەیت تاوەکو ئاوەکە هەڵدەچنێت، پاشان سەری دەنێیتەوە و لەسەر ئاگرێکی کز دایدەنێت تاوەکو بە باشی دەکوڵێت، بەم شێوەیە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

تێبینی/ پێداویستییەکان بەپێی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بۆیانی ئامادەدەکەیت دەگۆڕێت و بە ویستی خۆتە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan