کوردستانی
کەسێک لە نزیک ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی زاخۆ پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ لە نزیک ماڵەکەی خۆیدا بە دەمانچە کوژرا.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ لەکاتی گەڕانەوە لە مزگەوت لە نزیک ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن کەسێکی دیکەوە بە دەمانچە کوژرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان بکوژ و کوژراوەکەدا هەبووە و پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە پۆلیس بە دوایدا دەگەڕێت".