تەندروستی

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر بەتەواوی خۆری بەرنەکەوێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر بەتەواوی خۆری بەرنەکەوێت؟
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەرکەوتنی تیشکی خۆر بۆ جەستە سوودێکی زۆری هەیە، بەتایبەت لە بەیانیاندا کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڤیتامین دی جەستە و بەهێزکردنی ماسولکە و پێدانی ووزە بە جەستە، بەڵام هەرگیز پرسیوتە ئەگەر جەستە تیشکی خۆری بە تەواوی بەرنەکەوێت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

لاوازبوونی ئێسک: کالسیۆم و ڤیتامنی دی بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکان گرنگن کە وەک خۆراک وان، بەڵام ئەگەر بڕی پێویست خۆر بەجەستە نەگات ماسولکە و ئێسک تووشی لاوازبوون دەبن و رەنگی پێست دەگۆڕێت بۆ سپی.

تێکچونی جومگەکان: بەهۆی کەمبوونەوەی کالسیۆم کاریگەری خراپ لەسەر جومگەکان دروست دەبێت و تووشی ئازار و هەڵئاوسان دەبن.

ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات: بەشێک لە توێژینەوە زانستییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، کەم بەرکەوتنی جەستە بە تیشکی خۆر دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڤیتامنی دی جەستە، کە کەمی ئەم ڤیتامینەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات.

تێکچوونی لایەنی دەرونی و تووشبوون بە گۆشەگیری: ئەو کەسانەی کە ماوەیەکی زۆر لە ژوورێکدا لەبەردەم کۆمپیوتەردا بەسەر دەبەن، زیاتر کەسانێکی گۆشەگیرن و کەمتر تێکەڵاوی چواردەور دەبن، باشترە جار جارە گەشت و گەڕان ئەنجام بدرێت تا جەستە تیشکی خۆری پێویستی بەرکەوێت.

دروستبوونی کێشەکانی پێست: یەکێک لەو ڤیتامینانەی کە یارمەتیدەرە لە راگرتنی سیستمی بەرگری جەستە ڤیتامین دییە، بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە سیستەمی بەرگری جەستە لاواز دەبێت و تیشکی سەروبنەوشەیی کاریگەری خراپ لەسە پێست دروست دەکات و دەبێتە هۆی سووربوونەوە و هەوکردن و چەندین کێشەی تری پێست.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە