تەندروستی

سوودەکانی گریان بۆ تەندروستیی مرۆڤ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی گریان بۆ تەندروستیی مرۆڤ
مەودا میدیا - کاروان نوری

لەکاتی بێزاری و بێتاقەتی یان ھەبوونی ئازارێکدا بە تایبەت خانمان، چەکی دەستیان گریان دەبێت و وەک ھێمنکەرەوەیەکی دەروونی دایدەنێن و بێزاری و بێتاقەتییەکانمان کەمدەبێتەوە، بەمەش سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە.

سوودەکانی گریان بۆ تەندروستیی مرۆڤ ئەمانەن:

1- دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئەمەش کۆئەندامی ھەناسە رێکدەخات و یارمەتی رێکخستنی لێدانەکانی دڵ دەدات. 

2- چالاکی خوێن رێکدەخات و رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە. 

3- گریان کار دەکات بۆ شێدارکردنەوەی بیلبیلەی چاو، وەک پارێزەرێک وایە کە چاو لە وشکبوونەوە دەپارێزێت. 

4- گریان وا دەکات ئاستی بینین روون بێت، بەھۆی پاککردنەوەت چاو لە تۆز و پیسی. 

5- گریان دەبێتە ھۆی پاککردنەوە و دەرکردنی زەھری جەستە و ئارامکردنەوەی مێشک و کەمکردنەوەی توڕەیی. 

کاتێک کەسێک رێگری دەکات لە گریان و ھاتنەخوارەوەی فرمێسک لە چاوەکانی، کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستیی  و زیادبوونی لێدانی دڵ و کۆئەندامی دەماری و کار دەکات بۆ گرژبوونی ماسولکەی دڵ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە