کوردستانی
قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە قسەی پەرلەمانتارێک روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێكدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەواڵی قسەی پەرلەمانتارێک رەتدەکاتەوە کە وتویەتی لیژنەکانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر پاقلەدا گرتووە کە بەحەبی پاراستیۆڵ کوڵێنراوە.
لە راگەیاندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە "پاش ئەوەی لەلایەن ئەندام پارلەمانێكەوە لەرێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكرایەوە كە لیژنەكانی تەندروستی و قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەرپاقلەدا گرتبێت بە حەبی (پاراسیتۆڵ) كوڵێنرابێت، رەتی دەكەینەوە كە هیچ حاڵەتێكی وەها لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە تۆماركرابێت وهیچ بڕە پاقلەیەكی كوڵاویش دەستی بەسەردا نەگیراوە".
ئاماژەی بەوەشکراوە "بەمەستی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئەو خواردەمەنیانەی رۆژانە دەیكڕن و دەیخۆن، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی (38) لیژنەوە لەبەرەبەیانێكی زوەوە تا درەنگانێكی شەو چاودێری وردی بازاڕو شوێنەگشتییەكان دەكات، سەرپێچیكارن سزادەدات كەبە سزای مادی دەستپێدەكات تاداخستنی شوێنەكە و روبەروكردنەوەی خاوەنەكەی بەدادگا".
لە راگەیاندراوەکەدا قائیماقامیەتی سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە، كە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەكانی چاوێكی كراوەدەبن و مكوڕدەبن لەسەر پاراستنی تەندروستییان.