کوردستانی

زانیاری لەبارەی کاتی دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری لەبارەی کاتی دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2020 بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد، یەکێک لە جێگرەکانی بە وەکالەت بە پارێزگاری هەولێر دیاریکرا،  ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەلێر رایدەگەیەنێت لە دوای سێ مانگی دیکە بەپێی یاسا دەبێت پارێزگارێکی نوێ دیاریبکرێت.

نیار عوزێری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەلێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا مافپەروەر هێمن قادر، جێگری پارێزگاری پێشووی هەولێر بە وەکالەت بووەتە پارێزگاری هەولێر".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی مادەی بیستەم لە یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2009ی یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە غیابی پارێزگار بە هەر هۆکارێک بێت یەکێک لە جێگرەکانی دەبێتە پارێزگار بە وەکالەت بۆ ماوەی 90 رۆژ کە سێ مانگ دەکات، دەبێت دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە پارێزگاری نوێ بۆ هەولێر دەستنیشان بکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan