کوردستانی

مەلا بەختیار: ھەر وڵاتێک ئافاتی گەندەڵی و دزی رووی تێکرد، ئەستەمە گەشە بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا بەختیار: ھەر وڵاتێک ئافاتی گەندەڵی و دزی رووی تێکرد، ئەستەمە گەشە بکات
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2020  ژمارەیەک ژمارەیەك لەهونەرمەندانی شێوەكار سەردانی مەلا بەختیار، ئەندامی سڕکراوی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان کرد و ناوبراو لەبارەی سڕکردنەکەیەوە رایگەیاند "چاوەڕێی هەڵوێستی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتییە".

مەلا بەختیار، ئەندامی سڕکراوی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی بڕیاری سڕکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "چاوەڕێی هەڵوێستی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی دەكەم، ئەوكاتە هەڵوێستی خۆم رادەگەیەنم".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر وڵاتێك ئافاتی گەندەڵی و دزی رووی تێكرد، مەحاڵە ئەو وڵاتە گەشە بكات، وەربچەڕخێ‌، خەڵكەكەی رازی بێت، مەحاڵیشە جیاوازی چینایەتی زۆر نەبێت، چەوساندنەوە و كوشتن و بڕینیش نەبێت‌، هەروەها ئەم تاڵانی و گەندەڵەییە لەكوردستاندا چارەسەر نەكرێت، ئەو باندەی كە هەن و ئەوانەی فێریبوون، بەدڵناییەوە پاشەڕۆژ بۆیان بلوێت كاتێك مەترسی  بۆ سەر بەرژەوەندییەكانیان دروستدەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەكەوێتە ئاستی تاوانی گەورە گەورە‌و گومانیشم لەم بۆچوونەی خۆم نییە، چونكە ئەزموونەكانی دنیا وامانپێدەڵێن".

ئەوەشی خستەڕوو "هەرسێ‌ دەسەڵاتی حكومی، حزبایەتی و گەندەڵی قۆرخی هەموو جومگەكانیان كردووە، بۆیە هەتا هەژموونی ئەم سێ‌ دەسەڵاتە بەردەوامبێ‌ لەكوردستاندا، ئەوەی پێدەوترێت بزوتنەوەی مەدەنی، داهێنانی مەدەنی و سەربەستی مەدەنی، لەكوردستاندا ناتوانێ‌ كاری خۆی بكات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan