کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە کەسوکاری شەهیدان دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە کەسوکاری شەهیدان دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە قەزای چەمچەماڵ راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بەناوی رێکخراوی خێرخوازییەوە تەلەفۆنی بۆ کەسوکاری شەهید، پێشمەرگە و خێزانە کەمدەرامەتەکان کردووە و بەڵێنی کڕینی خانووی پێداون بە مەرجێک 20٪ی نرخی خانووەکەی پێبدەن. 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "دەرەنجامی هەوڵەكانی هێزەكانمان لەسەربنەمای زانیاری سەرچاوە تایبەتاكانمان تۆمەتبارێك بەناوی (ٲ،ق،ف) دانیشتوی تەكیەی كاكەمەند تەمەن (30)ساڵ دەستگیركرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەكە لەڕێگەی تەلەفونەوە پەیوەندی كردوە بەكەسوكاری شەهید و پێشمەرگە و خێزانە كەمدەرامەتەكانەوە، بەناوی رێكخراوێكی خێرخوازی ساختە خۆی ناساندوەو بەڵێنی پێداون كە خانویان بۆ بكڕێت بەمەرجێك (20 %) سەدا بیستی نرخی خانووەكەی پێبدەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (456) لەیاسایی سزادانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسێكەی بەردەوامە".

ئەوەش هاتووە "تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە دوو هەزار و 500 دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتووە کە ژنە شەهیدێکی پێشمەرگەیە، هەروەها پەیوەندیی بە کەسێکی دیکەشەوە کردووە و رێککەوتوون کە بڕی شەش هەزار دۆلاری بداتێ لە بەرانبەر وەرگرتنی خانووێکدا."

س.س
Qaiwan
Qaiwan