کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان نەشتەرگەریى دڵ بۆ منداڵان ئەنجام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان نەشتەرگەریى دڵ بۆ منداڵان ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان نەشتەرگەرى دڵ بۆ منداڵان ئەنجامدرا و یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى سەنتەرى دڵیش دەڵێت، مەبەستیانە ئەو تێچووە زۆرەی کە پێویستە بۆ بردنە دەرەوەی نەخۆشەکان نەمێنێت و لە ناو هەرێم هەمان نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. باوەڕ حوسێن، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى سەنتەرى دڵ لە کۆنفرانسێکدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان نەشتەرگەرى دڵ بۆ منداڵان کراوە، کە پێشتر ئەو جۆرە نەشتەرگەریانە لە دەرەوەی وڵات بە بڕە پارەیەکی زۆر ئەنجام دەدران، تا ئێستاش 15 نەشتەرگەری بەبێ بەرانبەر ئەنجامدراوە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "نەخۆشیی دڵى منداڵان زۆر زۆرە، بەتایبەتى ئەو نەخۆشییانەی کە زگماکیى منداڵانەیە  و لەمەودوا ئەو نەشتەرگەرییە بە خۆڕایی ئەنجام دەدرێت، نەشتەرگەرییەکەش لەلایەن کۆمەڵە دکتۆرێکی پسپۆڕ و شارەزای وڵاتی هیندستانەوە ئەنجام دەدرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال