کوردستانی

سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە قەزای چەمچەماڵ سێ کەسیان بە تۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دەستگیرکردوو، ئاماژە بەوەشکراوە دوو دەمانچە و یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "لە چوارچێوەی هەوڵەکانماندا توانیومانە سێ کەس بەناوەکانی (س، ف، ع) (گ، ن، م) (چ، ش، ح) لە نزیک زانکۆی چەرمۆ لە قەزای چەمچەماڵ کە تەقەی هەڕەمەکیان کردبوو دەستگیر بکەین".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوو دەمانچە و یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەکەرەکان دەستی بەسەرداگیراوە، هەروەها تۆمەتباران دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە راگیراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال