گێتی

زانایەکی ئەتۆمی ئێران کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانایەکی ئەتۆمی ئێران کوژرا
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی و مووشەکی ئێران لە تاران تیرۆرکرا لە ئەنجامی تەقەکردن لێی بەشێک لە میدیاکان ئاماژە بەوەدەکەن فەخریزادە سەرەتا برینداربووە دواتر گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 27ی تشرینی دووەمی 2020 موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی و مووشەکی ئێران لە تاران دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و کوژراوە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاکان، بەرپرسانی ئێران ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی موحسین فەخریزادە، چونکە ئەو زانایە بۆ ئێران کەسێکی گرنگ بووە.

س.س