کوردستانی

ساسان عەونی: چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساسان عەونی: چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بایەخدانی حكومەتی هەرێم بە سێكتەری ئاوی خواردنەوە و نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی دابینكردنی ئاو، بەگوژمەی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار بە پاڵپشتی قەرزی درێژخایەنی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی، چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری سێكتەری ئاو لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكات.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەمزووانە پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری سێكتەری ئاو لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی جێبەجێ دەكرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "بەم نزیكانە بە پاڵپشتی (ئاژانسی جایكا) بە گوژمەی (6 ملیۆن و حەفت سەد هەزار دۆلار) قۆناغێكی تری پرۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە".

سەبارەت بە جۆری پرۆژەكان وەزیری شارەوانی وتویەتی "پرۆژەكان لە بواری سێكتەری ئاوی خواردنەوەن، وەك پرۆژەی راكێشانی هێڵی سەرەكی گواستنەوەی ئاو لە تاسڵوجەوە بۆ سلێمانی، لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەكێكی ناو شاری هەڵەبجە، هەروەها پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ ئاوەشۆڕكردنی پاشماوەی وێستگەی ئاوی هەڵەبجە، لەگەڵ دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆ وێستگەی ئاوی هەڵەبجە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan