گێتی

بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی: كوشتنی زانا ئێرانییەكە تاوانكارییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی: كوشتنی زانا ئێرانییەكە تاوانكارییە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی ئەمەریكا "سی ئای ئەی" دەڵێت "كوشتنی زانا ئەتۆمییە ئێرانییەكە تاوانكارییە و جگە لەوەی تۆڵەكردنەوەی بەدوادا دێت، هاوكات ململانێ هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان قوڵتر دەكاتەوە".

جۆن برینان، بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی ئەمەریكا "سی ئای ئەی" لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "تیرۆركردنی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێرانی تاوانكارییە و ویستی تۆڵە‌كردنەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت".

برینان ئەوەشی وتووە "تیرۆركردنی زانا ئێرانییەكە ململانێ هەرێمایەتییەكان قوڵتر دەكاتەوە، پێویستە لەسەر سەركردەكانی ئێران چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەركردایەتیی بەرپرسیارانەی ئەمەریكا بكەن بۆ مەیدانی سیاسەتی نێودەوڵەتی".

بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی ئەمەریكا "سی ئای ئەی" ئەوەشی نووسیوە "نازانم ئەگەر حكومەتێكی دیكە كارئاسانی كردبێت یان فەخریزادەی كوشتبێت، بەڵام كارێكی لەو جۆرە پێشێلكردنی یاساكانی نێودەوڵەتییە، هانی دەوڵەتانی دیكەش دەدات كارێكی لەو شێوەیە دژی بەرپرسانی وڵاتی دیكە بكەن".

"ئەم كارە جیاوازە لە لێدان لە سەركردە تیرۆریستەكان و رێكخراوەكانی وەكو ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی، ئەوان دەوڵەتی خاوەن سەروەرییان نییە، شەڕكەری شەرعی نین بەپێی یاسای نێودەوڵە‌تی، هەروەها دەگونجێ بە ئامانجگرتنیان لەپێناو وەستانی كردەوەیەكی تیرۆریستی بێت"، جۆن برینان وای نووسیوە.

دوێنێ‌ هەینی 27ی تشرینی دووەمی 2020، موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی و مووشەکیی ئێران، لە تاران دەستڕێژی گولـلەی لێکراو و کوژرا.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، بەرپرسانی ئێران، ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی موحسین فەخریزادە بەو پێیەی رۆڵی دیاری هەبوو لە پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، هەروەك پێشتریش بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكی وەزیرانی ئێسرائیل وتووە "ناوی فەخریزادەتان بیرنەچێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان