گێتی
ئێران پێش چین دەکەوێت لە هەناردەکردنی کاڵا بۆ عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی گشتی رێکخراوی بازرگانی ئێران رایدەگەیەنێت لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی 17 ملیۆن و 600 هەزار تۆن کاڵا و شمەک لە ئێرانەوە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهر، فەرزاد پیتلن، بەرپرسی گشتی رێکخراوی بازرگانی ئێران رایگەیاندووە "بڕی کێشی هەناردە کردنی ئێران بۆ عیراق لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 17 ملیۆن و 600 هەزار تۆن بووە، لە ئەم ماوەیەدا ئێران زیاتر لە چین کاڵای هەناردە کردووە بۆ عیراق بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لە گاز و کارەبا، مێڵەی ئاسنی، تەماتە، کاشی و سرامیک، شامی، فێنک کەرەوە، دۆشاوی تەماتە، پەنیر و بیسکویت لە کاڵا هەناردەییەکانی ئێران بۆ عیراق بووە".

جێگای ئاماژەیە، زیاترین رێژەی ئەم هەناردەکردنە لە رێگەی سنوور و رێڕەوەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت و لە هەرێمی کوردستانەوە بە سەر هەموو عیراقدا دابەش دەکرێت.
س.س
س.س