عیماد ئەحمەد
چیرۆكێك لە جەلەوە (3)
جارێکی‌تریش یادەوەرییەكان ده‌مبه‌نه‌وه بۆ جەلەوە، مێشکم ئەوەندە پرە لە جەنجاڵی رووداو و بەسەرهاتەكانی ئه‌و گه‌ڕه‌که، که ئه‌وکات جیهانێکی سه‌یر و ژیان تیایدا یه‌کجار ساده بوو، به‌ڵام پڕ له جوڵه و کاراکته‌ری جیاجیا بوو، بەجۆرێک خەریكە بەئاسانی نه‌توانم جیایان بکەمەوە، رووداوەکانی جەلەوە، هەموو بەیەکەوە وەکو هەنگ هێرش ده‌که‌ن بۆ سەر شانەکانی مێشكم، به‌ڵام زۆر گرانە بتوانم هەموو یادگارەكانی ئەو رۆژگارە شەن و کەو بکەم هه‌ندێ له‌و چیرۆکانه بڵاوبكەمەوە (لا یكلف اللە نفسا إلا وسعها )، بۆیە بە دڵ داوای لێبوردن لە وانە دەكەم، كە نەمتوانیوە باسیان بكەم.
لەم زنجیرەدا ئەم چیرۆکە، كە یادەوەری و بەسەرهاتی كاك سالم-ە خۆی سه‌پاند و ناچار بووم باسی بکه‌م، هیوادارم ببێتە مسكی ختامی ئەم چیرۆكەی جەلەوە.
سالم نەجم کەریم محەمەد سەعید حاتم، باپیرە گەورەی خەزنەداری فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی بوو لە سەردەمی عوسمانی‌دا، سالم لە ساڵی (1939) لە جەلەوە لەدایكبووه، باوکی چەخماخساز بو، لە ساڵی (1944) بەهۆی بزێوی و دەستێوەردانی سەرکێشانەی سالم لە کاری باوکی و لە کاتی دروستکردنی فیشەک بۆ چەکی تاپر، دەبێتە هۆی تەقینەوەی بارووتی بەردەستیان، بەمەش باوکی دەستبەجێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و خۆیشی بەسەختی بریندار دەبێت و دەستی راستی تا نیوەی مەچەکی دەقرتێت و چاوێکی کوێر و ئەوەیتریش بە خستی بریندار دەبێت.
بەم رووداوە ژیانی سالم ده‌بێته کاره‌سات و بەدبەختی تا دوا چرکەی ژیانیشی لێینابێته‌وه، كە بێ باوک و هه‌تیو دەکەوێت و ژیانی تاریک وتاڵ و داهاتووی نادیار و لیڵ ده‌بێت، بەڵام ئەم چەتون و سەرکێشە سه‌ره‌ڕای ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌ش بێ ئومێد نابێت و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چاره‌نوس ده‌کات و زەمەن بە شێوەیەک لە شێوەکان ھاوتەریب بە باری ناهەموواری خۆی ده‌گونجێنێت.
ماڵی سالم لە دوا کۆڵانی تەسکی قیرتاو نەکراوی جەلەوە بوو، لەنێوان ماڵی دەروێش باوەجانی سۆفی و ماڵی باوەجانی كاكەیی بوو، بەرانبەریانیش ماڵی میر عەلی شیعەی دوازدە ئیمامی بوو، ماڵی نەنکیشم هه‌ر لەو خانووە کرێچی بوون و مامۆستا موحسنی خاڵیشم هه‌ر لەوێ لە دایکبووە.
لە منداڵییەوە سالم خاوەن کەسایەتی خۆی بووە، بە متمانە بە خۆبوون نەیهێشتووە بێ هیوا و دەستەپاچە بێت، سه‌ره‌ڕای باری ناهه‌مواری، بەشداریی لە زۆربەی چالاکی و یارییەکانی گه‌ڕه‌ک لە هه‌ڵماتێن و مەلەوانی و زۆرانبازی و پاسکیلسواری و٠٠٠٠هتد کردووە.
جارێكیان برادەرەكانی دەیبەن بۆ دزینی پرتەقاڵ لە باخی قەسركە، بە هەموویان گیرفانەكانی چاكەتەكەی سالم پڕ دەكەن لە پرتەقاڵ و خۆیان هیچ هەڵناگرن، لە گەڕانەوەیان لە كوێچەباخ، باخەوانەكە دەیانبینێ سەیری گیرفانەكانی چاكەتەكەی سالم دەكات پڕە لە پرتەقال، دوای گلەیی و گازەندە و لێسەندنەوەی پرتەقاڵەكان لە سالم، باخەوانەکە دەڕوات، سالم دەستدەكات بە گیرفانەكانیدا دوو پرتەقاڵ ماوەتەوە، بانگی باخەوانەكە دەكات و دەڵێت ئەوە دوو پرتەقاڵیتریش ماوە، وەرە بیبەوە ئێمە ماڵی حەرام ناخۆین!
سالم نەخوێندەوار بوو، بەڵام مێشکێکی زیرەک و یادەوەرییەکی بەهێزی هەبوو، بەردەوام خۆی بە کارێکەوە خەریک كردووە، خۆی به شتی سه‌یره‌وه ده‌گرت، له‌وانه ماوه‌یه‌ک دەفتەرێكی تایبەتی هه‌بوو رۆژی لەدایکبوون و مردنی خەڵکی جەلەوەی تیادا دەنووسی، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌وار بوو مامۆستا موحسن ماوەیەکی زۆر ئەو ئەرکەی بۆ جێبەجێ دەکرد، لە دوای مامۆستا موحسن کە خانەقی جێهێشت و پەیوەندی بە شۆڕشەوەکرد بۆ ماوەیەک من کاره‌که‌م بۆ رایی ده‌کرد، وای لێهاتبوو جاروبار خەڵکەكە بۆ دەرکردنی دەفتەر نفوس سوودیان لەو دەفتەرەی سالم وەردەگرت، به‌لای سالمه‌وه گرنگ بوو کارێک بکات و خۆی پێوه سه‌رقاڵ بکات.
ئه‌و پیاوه وه‌ک بڵێی لە سروشتەوە حەزی چەک و چه‌خماخسازیشی له باوکیه‌وه بۆ مابووه‌وە، بە نهێنی بەردەوام خەریکی پاککردنەوە و چاککردنی چەک بوو، بەتایبەتی دەمانچە بە هەموو جۆرەکانییەوە، لە دواییدا خەریکی دروستکردنی دەمانچە بوو و سه‌ره‌نجام دەمانچەیەکی سادەی قەڵەمیشی دروستکرد.
له درێژه‌ی کاره‌کانیدا ماوەیەک كارمەندی عیادەی دكتۆر سامی بوو، ئه‌م وێستگه‌یه‌ی ژیانی سالم زیاتر له فیلم ده‌چێت تا به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه، بەهۆی خەسڵەتە جوان و چاکەکانی لە پاکی و رەوشت بەرزی و دڵسۆزی، ئه‌و دكتۆرە وەکو ھاوڕێ و کەسی خۆی تەماشای دەكرد.
لەو ماوەیەدا کە سالم بەردەستی دکتۆر دەکات، به‌وردی سەرنجی ده‌دات و گوێ لە قسەی نەخۆش و راسپاردەی دکتۆر بۆ نەخۆشه‌کان دەگرێ و ناوی دەرمانەكان لەبەردەكات، دوای ماوەیەك کاتێ نه‌خۆشه‌کان سەردانی دکتۆر سامی دەکه‌ن لە ژووری چاوەڕوانی، سالم خۆی لێیان ده‌کات به دکتۆر و لە بری دکتۆر پرسیاریان لێ ده‌کات و ته‌نانه‌ت چارەسەریان بۆ دیاری دەكات و پێیاندەڵێت بڕۆن ئەم دەرمانە بکڕن و به‌م شێوه‌یه بەکاری بهێنن، پێشیان ده‌ڵێت: بۆ دەچن بۆ لای دکتۆر، ئه‌ویش هەمان دەرمانتان بۆ دەنووسێ و پارەتان لێوەردەگرێ، سه‌ره‌نجام وای لێدێت دکتۆر سامی هەست بەکەمی نەخۆش و كزبوونی ئیشی عیاده‌که‌ی دەکات، رۆژێک پرسیار لە سالم دەکات و دەڵێت "ئەوە چییە ئەم ماوەیە نەخۆشمان کەمبووەتەوە؟ ئەویش دەڵێت خۆم به‌خۆڕایی بەڕێیان دەکەم و پێویست ناکات بێنه لای جەنابتان، دکتۆر سامیش دەڵێت خۆش پرسگ، خۆش دکتۆر، بۆ تۆ نایەی لە شوێنەكەی من دانیشیت و من لێرەبم؟ لەدواییدا ئامۆژگاری دەکات و مەترسی کارەکەی بۆ شیدەکاتەوە کە چەند نادروست و مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیه‌ک نابێت دووبارەی بکاتەوە، هەروەها پێی دەڵیت "ئەگەر وا بڕوات ئەکەونه سەر ساجی عەلی و چۆن کرێی عیادەکە و مەعاشی تۆ و خەرجی ماڵ و منداڵ دابین بكەین؟
دوای چەند ساڵێک دکتۆر سامی له خانه‌قین نامێنێت و دەگوازرێتەوە بۆ دیاله و سالم دەچێتە لای دکتۆر عه‌بدولباری لەویش فێری دەرزی لێدان دەبێت، دوای ماوەیەک ئەمیش دەڕوات، سه‌ره‌نجام سالم دەبێتە دکتۆری گەڕەکی جەلەوە و خۆی ده‌رمان و كەرەستەكانی تری چاره‌سه‌ری نەخۆش لە ده‌رمانخانه‌کانی به‌غدا ده‌کڕێ و بە کەمێک پارەی زیادەوە بۆ نەخۆشه‌کانی ده‌نووسین، خه‌ڵکەکە بێجگە لە عیلاج و دەرمان بۆ دەرزی لێدانیش هەر ده‌چوونه لای ئەو، دەیانوت دکتۆر سالم زۆر دەستی سوکە و ژنانیش دەیانوت کاک سالم مه‌حرەمە.
دکتۆر عدنان مەهدی، ئێستاش دکتۆرێکی بەناوبانگی خانەقینە و خەڵکی جەلەوەیه، سالم وایلێهات دەیوت "عدنان لە کۆلیژ و کتێب و به خوێندن بڕوانامەی پزیشکی وەرگرتوه، به‌ڵام من به عه‌مه‌لی لای دکتۆر سامی و د.عه‌بدولباری فێربوومە، دکتۆر عه‌دنانیش قسەی نەدەكرد و دڵی نەدەشکان و دڵنەوایی دەکرد.
لە درێژه‌ی سه‌رکێشییه‌کانیدا ساڵی (1972) سالم و مامۆستا حەسەن محەمەد ساڵح، برای كاك ئیسماعیل خەیات هونەرمەندی بەناوبانگ، که ئەمانیش ماڵیان لە جەلەوە بوو، بە دوو قۆڵی بە پاسیکلسواری لە جەلەوەوە بۆ سلێمانی و هەولێر رۆیشتن و زیاتر لە دوو حەفتەیان پێچوو، نازانم تاکوێ رۆیشتن، به‌ڵام دوای ئەم سەفەرە سالم بە ته‌واوی به هیلاک چوو و چاوەکەی تریشی لەدەستدا، به‌ڵام هێنده به ئیراده و سه‌رکێش بوو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ کوێربوونیش ده‌جه‌نگا و دانی به‌وه‌دا نه‌ده‌نا که کوێر بووه، به‌هۆی ئەوەی شارەزای کۆڵان و رێگەكانی جەلەوە بوو و شوێنی ماڵەكانی دەزانی و دەنگەكانی دەناسییەوە خۆی وا پیشان دەدا کوێر نییه و وەكو جاران دەبینێت و هیچ کێشه‌ی نییه.
دوای کوێربوونه‌که‌ی زۆربەی عەسران لە ماڵی خۆیانەوە بەبێ گۆچان و یارمەتی كەس، وردە وردە بۆ لای دوكانی سلێمان دەهات و بەدەم رێگاوە و به‌ده‌ستێکی قرتاوی نیو مەچەكیەوە رادێوكەی پێ‌بوو، بە دەستەكەی تریشی خەریكی مەوج و مەحەتە گۆڕین بوو، تا كەس هەست بەوه نه‌کات که نابینایه.
ئه‌وکات لە جەلەوە بزووتنەوەی سیاسی زرمەی دەهات و هەمە جۆر بوو، پارتی و جه‌لالی و شیوعی بە هەردوو باڵەکەیەوە، لیژنەی مەرکەزی و قیادەی مەرکەزی، لەدواییدا کۆمەڵە و یەکێتیش په‌یدابوون، هەندێ کەسی زۆر کەمیش بوون بە بەعسی، بەڵام بێ زیان بوون، ده‌توانم بڵێم پێش ئه‌وه‌ی خڕی ناوزه‌نگ دۆڵی ئه‌حزاب بێت، جه‌له‌وه گەڕەکی ئەحزاب بوو!
لە کۆتایی ساڵی(1963) سەرکردەیەکی باڵای شۆڕش به نهێنی لە بەمۆ و سەرتەك، سەردانی شاری خانەقینی كرد بۆ سەرپەرشتی کاری رێکخستن، چەند شەوێک لە ماڵی خاڵم سه‌عدوڵڵا مایەوە، ئەندامانی پارتی سەردانیان دەكرد، ئەوکات من منداڵ بووم هەستم دەکرد خەڵکی ناسراو و نەناسراو هاتوچۆی ماڵی خاڵم دەکه‌ن، پرسیارم دەکرد، بەڵام وه‌ڵامی راست و دروستم دەستنەدەكەوت، لەدواییدا بۆمان دەرکەوت ئەو میوانە کاک حیلمی عەلی شەریف بوو .
دوای جیابوونەوەی ساڵی (1964) ئەندامانی پارتی بوون بە دوو بەشەوە، سالم وەکو پارتی مایەوە، زۆرجار لەگەڵ برادەرانی خەتی مەکتەبی سیاسی لە جەلەوە لە مشتومڕدا بوو، بەڵام مام جه‌لالی خۆشدەویست و دەیوت "ئەگەر بە كفری نەزانن مه‌لا مستەفا وەکو عومەری کوڕی خەتاب وایە و مام جه‌لالیش وەکو ئیمامی عەلی، ئەوان خۆیان تەرخان کردبوو بۆ خزمەتی ئیسلام، ئەمانیش خۆیان تەرخان کردووە بۆ کورد و کوردایەتی، نابێت کورد دژی کورد بێت".
سەرەڕای جیاوازیی سیاسی و فیکری بەیاننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 رۆژێکی پیرۆز بوو بۆ کورد، به‌ڵام بۆ سالم له‌وه زیاتر رۆژی خۆدەرخستن و پیشاندانی دەمانچەکانی بوو، لە شەوی خوێندنەوەی بەیانەکە لە سەربانی خۆیان تادرەنگانێ بە دەمانچەکه‌ی تەقەی خۆشی دەکرد.
لەو سەردەمەدا لە خانەقین شایی و هەڵپەڕکێ بێ مۆڵەتی قایمقام قەدەغە بوو، سالم بە چەند بیانوویەکەوە مۆڵەتی وەردەگرت و شایی و زەماوەند و هەڵپەڕکێی به ده‌هۆڵ و زوڕنا سازدەکرد.
ئه‌م رۆحه کوردانه‌یه‌ی سالم هه‌ر به‌رده‌وام و پڕجۆش خرۆش بوو، دوای راپەڕین په‌یوەندییمان بەردەوام بوو، لەکاتی رووخاندی رژێمی بەعس و رزگارکردنی خانەقینیش رۆڵی جوامێرانەی خۆی نواند.
لە ساڵی (2005) سالم هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی قەیرە ده‌کات، بەڵام سەد حەیف و مەخابن دوای ماوەیەكی كەم تووشی نەخۆشی خوێن دەبێت و لە زستانی ساڵی (2006) کۆتایی بە ژیانی دێت و بەرەو مەنزڵگەی ئەبەدی ئۆغر دەکات و ماڵئاوایی لە ئەڵوەن و باخەکان و لە جەلەوە دەکات، خانه‌قین و جه‌له‌وه‌ش رۆڵه‌یه‌کی بەئەمەك و خۆنەویست و خزمەتگوزار وخۆشەویست و سه‌رکێشی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
چیرۆکی ژیانی سالم بۆ من له‌و رووه‌وه گرنگ بوو که ئه‌و پیاوه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی تاکۆتایی ژیانی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ رووداو و کاره‌ساتی قورس و ناخۆش، به‌ڵام شانبه‌شانی دڵڕه‌قی ژیان و چاره‌نووس، ئه‌و پیاوه ته‌سلیم نه‌بوو، نه‌یهێشت به‌ده‌سته‌پاچه‌یی بژێت، بۆیه ده‌ڵێم گه‌ر ئه‌و پیاوه قه‌ده‌ری ژیانی له جه‌له‌وه نه‌بووایه، بڵێی داهێنه‌ر و بلیمه‌تێکی به‌ناوبانگ ده‌ر‌چووبایه؟