عیراقی

وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق: بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق: بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌منییه‌كانی نێوانیان، گفتوگۆ له‌ نێوان عیراق و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باس له‌وه‌ش ده‌كات بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، وته‌بێژی سه‌ربازی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند "پرسی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق پرسێكی سیادییه‌ و هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و ئه‌مریكا له‌باره‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆدان".

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق وتی "بابه‌تی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌".

دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كانی له‌ عیراق په‌سه‌ند كرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان