کوردستانی

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م واده‌یه‌دا كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م واده‌یه‌دا كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت
مه‌ودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كۆبووه‌وه‌ و بڕیاریدا له‌مساڵدا كۆنگره‌ ببه‌ستێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی كانونی دووه‌می 2020 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی پارتی له‌ مساڵدا.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ باسی له‌ 4 خاڵی سه‌ره‌كی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ كردووه‌، یه‌كێك له‌ خاڵه‌كان تاوتوێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه‌ "بڕیار و راسپارده‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق له‌و چه‌ند مانگه‌ی رابردوو به‌ دوور بوو له‌و بنه‌ما و پره‌نسیپه‌ سه‌ره‌كییانه‌ی دوای رووخانی رژێم له‌ ساڵی 2003 ده‌وڵه‌تی عیراقی له‌سه‌ر بنیات نراوه‌ كه‌ ئه‌ویش شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازن بووه‌ له‌ حوكمڕانی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزایی و به‌شداری هه‌مووان له‌ بڕیاره‌ چاره‌نووس سازه‌كان".

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان  هاتووه‌ "له‌به‌ر پێویستی و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عیراق و گۆڕانكارییه‌ زۆر و خێرایه‌كان له‌ ناوخۆ و ده‌وروبه‌ر و زیاتر گوڕ و تین به‌خشین به‌ ئۆرگانه‌كان هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاریدا له‌ ساڵی 2020 كۆنگره‌ ئه‌نجام بدرێت و ده‌سه‌ڵاتی پێویستی دا به‌ مه‌كته‌بی سیاسی هه‌نگاو و رێكاره‌ په‌یڕه‌ویه‌كان ده‌ست پێبكات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان