گێتی

داود ئۆغڵو بۆ ئەردۆغان: خیانەتكار دەرچوویت و لێپرسینەوەت لەگەڵ دەكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


داود ئۆغڵو بۆ ئەردۆغان: خیانەتكار دەرچوویت و لێپرسینەوەت لەگەڵ دەكەین
مەودا میدیا-

بەرانبەر واژۆكردنی رێككەوتنی نێوان سەرۆك كۆماری توركیا و ئەمیری قەتەر لەسەر فرۆشتنی بڕی 10%ی بۆرسەی ئیستانبوڵ بەو وڵاتە، ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆكی پارتی ئاییندە ئەردۆغان بە خیانەتكار ناودەبات و دەڵێت لەسەر ئەو كارەت لێپرسینەوەت لەگەڵ دەكەین.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆكی پارتی ئاییندە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كەوا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵابووەتەوە دەڵێت "ئەردۆغان خیانەتی لە سپاردە كرد"، ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو وڵاتە بۆرسەی تایبەت بە تۆ نییە، بازاڕی تایبەت بە تۆ نییە، بەندەری تایبەت بە تۆ نییە، توركیا دەوڵەتە و نەتەوەیەك تیایدا دەژی كە پێكهاتووە لە خەڵكە بە شەرەفەكان".

سەرۆكی پارتی ئاییندە بە دەربڕینی توند قسەی دەكات و دەڵێت "لە بەرانبەر ئەو كارەدا هیچ لێخۆشبوونێك بۆ ئەردۆغان نییە، كەس ناتوانێ رزگاری بكات، ئەو كەسانەی زیان بە وڵات دەگەیەنن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت"، ئەوەشی وتووە "ئەندازیاری گەندەڵی لە توركیا پارتی داد و گەشەپێدانە". 

لەلایەكی دیكەشەوە ئەندامانی پەرلەمان لە هاوپەیمانێتی نێوان پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، داوایەكی پارتی گەلی كۆمارییان رەتكردووە كە پێشنیازی لێكۆڵینەوەی سەبارەت بە فرۆشتنی 10%ی پشەكەكانی بۆرسەی ئیستانبوڵ بە قەتەر كردبوو.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان