گێتی

ئیسرائیل نزیكترین كەسی زانا ئەتۆمییەكەی ئێرانی كردبووە هەواڵگر

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل نزیكترین كەسی زانا ئەتۆمییەكەی ئێرانی كردبووە هەواڵگر
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە تەلئەبیب رایگەیاندووە، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل "موساد" سەركەوتوو بوو لەوەی كەسێكی نزیكی موحسین فەخریزادە، زانا ئەتۆمییە تیرۆركراوەكەی ئێران بكاتە هەواڵگری خۆی و بەو هۆیەیشەوە زانیاریی وردی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دەستكەوتووە.

رۆژی هەینی رابردوو و لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، موحسین فەخریزادە، زنای ئەتۆمیی ئێران كە هاوكات بە "باوكی ئەتۆمی ئێران"یش ناوی دەبرێت، تیرۆركرا و بەو هۆیەیشەوە كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی توندی بەدوای خۆیدا هێنا.

رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرەنوت"ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكدا نووسیویەتی "پلاندانان بۆ هێرشكردنە سەر مۆڵگە ئەتۆمییەكانی ئێران پێش ساڵی 2008 دانرا، لەو سەردەمەی یەهود ئۆڵمرەت، سەرۆك وەزیران و بنیامین نەتانیاهۆ، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل بوون".

بەپێی رۆژنامەكە "ئیسرائیل تۆمارێكی دەنگیی موحسین فەخریزادەی دەستكەوتبوو سەبارەت بە بەرنامە نهێنییە ئەتۆمییەكەی ئێران و تیایدا بە وردی باسی لە پیتاندنی یۆرانیۆم كردبوو".

دەستكەوتنی ئەو زانیارییانە بەپێی راپۆرتەكەی رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرەنوت" بەهۆی یەكێك لە نزیكترین كەسەكانی زانا ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە كە لە ساڵی 1993ەوە ئیشی بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل "موساد" كردووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان