گێتی
كالیفۆرنیا ترەمپی شكاند و جۆ بایدن حەوت ملیۆن دەنگ پێشكەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كالیفۆرنیا راستاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكای لە ویلایەتەكەی بڵاوكردەوە و بەو هۆیەیشەوە ژمارەی كورسییەكانی جۆ بایدن گەیشتە 279 دەنگ لە ئەندامی ئەنجومەنی هەڵبژاردن و دەنگۆی ئەوەش هەیە "بەشێك لە كۆمارییەكان بە نهێنی پیرۆزبایی سەركەوتنیان لە جۆ بایدن كردووە".
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە "ویلایەتی كالیفۆرنیا خاوەن 55 ئەندامی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكایە، سەرەڕای تانەی یاسایی دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، بەڵام راستاندن بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكە كرا و جۆ بایدن هەموو دەنگەكانی ئەو ویلایەتەی بردەوە".
بەپێی راگەیاندنی ئەو ئەنجامە "جۆ بایدن بووە خاوەنی 279 دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردن"، هەروەها "چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامی رەسمیی هەڵبژاردنی ویلایەتەكانی هاوی، نیوجێرسی و كۆلۆرادۆن كە بەهۆیەوە جۆ بایدن دەبێتە خاوەن 302 دەنگ وەكو ئەوەی دامەزراوەكانی راگەیاندن چاوەڕوانی دەكەن".
ماڵپەڕی جەزیرە بڵاویكردووەتەوە "دادگای باڵا لە ویلایەتی مینیسۆتا داوای ژمارەیەك ئەندامی حزبی كۆماری رەتكردووەتەوە كە داوایان كردبوو رێگری بكەن لە راستاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ویلایەتەكە و دووبارە ژماردنەوەی دەنگەكان".
لەلایەكی دیكەشەوە بەپێی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن "جۆ بایدن، جیاوازیی ژمارەی دەنگەكانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ زیاتركردووە و توانیویەتی بیگەیەنێتە حەوت ملیۆن دەنگ".