گێتی

ئیخوانی موسلیمین دڵیان بە سەركەوتنی بایدن خۆشە و دەیانەوێت زیندانییەكانیان ئازاد بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیخوانی موسلیمین دڵیان بە سەركەوتنی بایدن خۆشە و دەیانەوێت زیندانییەكانیان ئازاد بكات
مەودا میدیا-

جێگری رابەری گشتیی ئیخوان موسلیمین لە میسر دەڵێت دوور نییە لەكاتی سەرۆكایەتی جۆ بایدن گۆڕانكاری لە میسر و ناوچەكە رووبدات، ئەوەش رووندەكاتەوە ئیخوانەكان رێكخراوی تیرۆریستی نین و رەخنەی توندیش لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەگرێت بەوەی دەیەوێت ئیخوان موسلیمین بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەمڕۆ شەممە 6ی كانونی دووەمی 2020، ئیبراهیم مونیر، جێگری رابەری گشتیی ئیخوان موسلیمین لە میسر لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی جەزیرە وتی "دوور نییە گۆڕانكاری لە میسر و ناوچەكە رووبدات لەگەڵ بوونی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمەریكا".

ئاماژەی بەوەشكرد "ناوچەكە پێویستی بە ئارامی و رێكخستنەوە هەیە، لەنێویشیاندا میسر و دۆسییەی مافەكانی مرۆڤ"، باسی لەوەشكرد "ئیخوان موسلیمین كاری تیرۆریستی ناكات، بەڵكو دژی توندڕەوییە، ئەوە هەڵەیە كە لە كۆنگرێسی ئەمەریكا پرۆژەیەك پێشكەشكراوە بۆ ناساندنی ئیخوان موسلیمین وەكو رێكخراوێكی تیرۆریستی".

جێگری رابەری كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لە میسر هیوای بە جۆ بایدن هەیە فشار لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر بكات و دەڵێت "چاوەڕێ دەكەم جۆ بایدن فشار لە عەبدولفەتاح سیسی بكات بۆ ئەوەی ئەندام و سەركردە زیندانیكراوەكانمان ئازاد بكات، بەڵام ئەوەش پێویستی بە كات هەیە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان