گێتی

ترەمب: لە 2024 خۆم هەڵنابژێرمەوە، چونكە سێ هەفتەی تر دەبمەوە سەرۆك

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمب: لە 2024 خۆم هەڵنابژێرمەوە، چونكە سێ هەفتەی تر دەبمەوە سەرۆك
مەودا میدیا-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە یەكەم كۆبوونەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا لە ویلایەتی جۆرجیا دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، ئامادەبوو و رایگەیاند بە نیاز نییە بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024 خۆی بەربژێر بكاتەوە، چونكە سێ هەفتەی دەگەڕێتەوە كۆشكی سپی.

ئەمڕۆ شەممە 6ی كانونی یەكەمی 2020 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە میانەی بەشداریكردنی لە هەڵمەتی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن بۆ ئەندامێكی ئەنجومەنی پیران وتی "هەوڵدەدەن بڕوام پێبهێنن كە دۆڕاوم، ئێمە نەدۆڕاوین".
 
گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بۆ ئەندامێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا بەڕێوەچێت و ئەوەش كاریگەریی لەسەر گۆڕینی هاوسەنگیی هێز لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریكا دەگۆڕێت و دۆناڵد ترەمپ هەموو هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ سەركەوتن بەسەر دیموكراتەكاندا.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە وتاركەیدا ئاماژەی بەوەكرد ئەگەر بیردۆ ولۆفلر سەركەوتن بەدەست نەهێنێت ئەوا "هیچ شتێك ناتوانێت دیموكراتەكان بووەستێنێت"، هەروەك جەختی لەوەشكردەوە "ئەوە شتێكی زۆر خراپە و هیچ بیرۆكەیەكم لا نییە لەسەری بیڵێم".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان