کوردستانی
"بەشێک لەوانەی رەخنە دەگرن ئەندازیاری بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان بوون لە حکومەت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوە گۆڕان رایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان سیاسەت و ئامانج و ئەجێندای تایبەت بە خۆی هەیە، جەختیشیکردووەتەوە، بەشێک لەوانەی رەخنە دەگرن ئەندازیاری بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان بوون لە حکومەت.

ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوە گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان گرنگی خۆی هەیە بێگومان، بەتایبەت ئەم کۆبوونەوەیەی کە هەر سێ لایەنی بەشداری حکومەت بەشداربوون تێیدا و هیواداریشین بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان بدرێت".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "بزووتنەوەی گۆڕان سیاسەت و ئامانج و ئەجێندای تایبەت بە خۆی هەیە، بێگومان دوای هەڵسەنگاندن و بە رای زۆربەی ئەندامان بڕیار لەسەر ئەوە دراوە کە ئەم کابینەیە، بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری بکات، ئەساسی بەشداریکردنەکەشی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە".
"بزووتنەوەی گۆڕان سیاسەتی خۆی لەسەر رای کەسێک یان ئەندامێکی پەرلەمان ناگۆڕێت، بەشێکی ئەوانەی کە رەخنەش دەگرن لە سیاسەتی بزووتنەوەی گۆڕان و مانەوەی لە حکومەت خۆیان ئەندازیاری بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان بوون لە حکومەت"، ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی ئەوەی ئاشکرا کرد.