ئابووری
دۆلار هەڕەشە لە بازاڕی دیناری عیراقی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2020 نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 128 هەزار و 700 دیناری عیراقی بەرزبووە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدا دەبێت تاوەکو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پەسەند دەکرێت لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 9ی کانونی یەکەمی 2020 بانکی ناوەندی عیراقی نزیکەی 200 و دوو ملیۆن دۆلاری خستەڕوو بۆ 13ی کانونی یەکەمی 2020, واتە لە 9ی کانونی یەکەمەوە تاوەکو 10ی کانونی یەکەم بانکی ناوەندی هیچ بڕە پارەیەکی نەخستەڕوو بۆ بازاڕەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 200 و دوو ملیۆن دینارەی بانکی ناوەندی خستیەڕوو 184 ملیۆنی بۆ دەرەوەی عیراق رۆشتووە بەمەبەستی کڕینی کاڵا و شمەک، تەنیا 17 ملیۆن و 700 دیۆلاری خراوەتە بازاڕی دراوەکانەوە، ئەمەش قەبارەی خستنەڕووی دۆلاری ئەمەریکی لە بەرانبەر ئەو خواستەی کە لەسەریەتی کەمترە، بۆیە بەهای دۆلار لەم چەند رۆژەدا بەرزبووەتەوە".
جەبار گۆران وتی "هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە هاوڵاتییان ترسیان هەیە کە عیراق بەهای دینار دابەزێنێت لە بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لە کورتهێنانی بودجە، بۆیە متمانە بە دیناری عیراقی کەمبووەتەوە هاوڵاتییان خواستیان لەسەر دۆلاری ئەمەریکی زیاتر بووە، هەروەها دابەزینی نرخی نەوتیش کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتی عیراق دروستکردووە قەرزی کەڵەکەبووی عیراق گەیشتووەتە نزیکەی 38 ترلیۆن دینارە و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو قەرزی عیراق بۆ ئەمساڵ لە 12% زیادیکردووە و یەدەگی دراوی بیانیش لە بانکی ناوەنی لە 13.5% کەمیکردووە".
لەبارەی ئەوەی تاچەند ئەگەر هەیە نرخی دۆلار بەمشێوەیە بە بەرزی بمێنێتەوە باسی لەوەکرد "چەند ئەگەرێک هەیە دەبێت عیراق جێبەجێیان بکات، ئەوانیش، یەکەم دەبێت عیراق داهات زیاد بکات و خەرجییەکانی کەمبکاتەوە، دووەم ئەگەریش ئەوەیە عیراق نەوت پێش فرۆش بکات، هەروەها ئەگەرێکی دیکەش ئەوەیە بەهای پارەکەی دابەزێنیت، بەڵام ئەگەری سێیەمیان لە هەر هەموویان راسترە کە عیراق لەوەدەچێت لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا بەهای دیناری دابەزێنیت یان بیکاتە زیادکردنێکی ئاشکراوە، بۆیە پێموایە تاوەکو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پەسەند دەکرێت بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدا دەبێت".
س.س