ئابووری

نرخی نەوت 51 دۆلاری تێپەراند

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت 51 دۆلاری تێپەراند
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 51 دۆلار و 50 سەنتە، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 48 دۆلار و 25 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی 13%بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
Qaiwan
Qaiwan