ئابووری

نرخی نەوت بۆ سەروو 51 دۆلار بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بۆ سەروو 51 دۆلار بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 19ی کانونی یەکەمی 2020 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 52 دۆلار و 28 سەنتە، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 49 دۆلار سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی 13%بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan