ئابووری

لەسەر بەهای دۆلار، هەواڵێکی گەرم لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر بەهای دۆلار، هەواڵێکی گەرم لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانییەوە
مەودا میدیا- 

خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی ئاشکرای دەکات بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی دەبێت بە 150 هەزار دینار و باس لەوەش دەکات 100 دۆلار بۆ حەواڵەکردن دەبێت بە 147 هەزار دینار.

عەلی ئەحمەد،خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو رێژەیەی حکومەتی عیراقی جێگریکردووە بۆ دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەرزدەبێتەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی دەبێت بە 150 هەزار دیناری عیراقی".

باس لەوەش دەکات "چونکە، بانک 100 دۆلار بەرانبەر بە 145 هەزار دیناری بەردەست واتە کاش دەدات بە هاوڵاتی و ئەو نرخە بۆ حەواڵەکردن بەرز دەبێتەوە بۆ 147 هەزار دینار" و عەلی ئەحمەد ئەوەشی راگەیاند "بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی کە بگاتە دەست هاوڵاتی لە بازاڕدا دەبێت بە 150 هەزار دیناری عیراقی".

جێگەی ئاماژەیە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری دا بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر 145 هەزار دینار جێگیر بکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان