ئابووری
ئەمەریکا نەوتی عیراقی ناکڕێت و زیان بە ئابووری وڵاتەکە دەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی زانیاریی وزەی ئەمەریكا رایگەیاند وڵاتەكەی نەوتی خاوی لە عیراق نەكڕیوە هەفتەیەكە نەكڕیوە و ناشزانرێت تاكەی بەو شێوەیە دەبێت، پرۆفیسۆرێکی بواری کارگێڕی و دارایی رایدەگەیەنێت ئەگەر ئەمەریکا نەوتی عیراق نەکڕێت دۆلار کەمتر دێت بۆ عیراق.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە "لە هەفتەی رابردوودا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕی 4.816 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە حەوت وڵات هاوردەكردووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەمەریكا هیچ بڕە نەوتێك لە عیراق نەكڕیوە و هاوردە نەكردووە لەكاتێكدا هەفتەی پێشتر 109 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عیراق كڕیوە".
بەپێی ئەو سەرچاوە ئەمەریكییە "زۆرترین هاوردەی نەوتی خاوی ئەمەریكا لە هەفتەی داهاتوودا لە كەنداوە بوو بەشێوەیەك دەیكردە رۆژانە بڕی 3.530 ملیۆن بەرمیل، مەكسیك 580 هەزار بەرمیل رۆژانە، كۆڵۆمبیا 286 هەزار بەرمیل رۆژانە، ئیكوادۆر 168 هەزار بەرمیل رۆژانە".
هەروەك باسی لەوەشكردووە "ئەمەریكا رێژەی هاوردەكردنی نەوتی خاوی بەرازیلی بەرزكردووەتەوە بۆ 137 هەزار بەرمیل رۆژانە، هەروەها بڕی نەوتی هاوردەكراوی سعودیەی كەمكردووەتەوە بۆ 73 هەزار بەرمیل رۆژانە و نەیجیریا بۆ 42 هەزار بەرمیل رۆژانە".
د. کاوە قەرەداغی، پرۆفیسۆر لە بواری کارگێڕی و دارایی لەبارەی نەکڕینی نەوتی عیراق لەلایەن ئەمەریکاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بێگومان ئەگەر ئەمەریکا نەوتی عیراق نەکڕێت دۆلار کەمتر دێت بۆ عیراق، هەروەها سەرچاوەی داهاتی عیراق نەوتە، ئەگەر یەکێک لە سەرچاوەکانی نەوتی لێنەکڕێت کە ئەمەریکایە ئەوا عیراق لە رووی ئابووریەوە زیانی پێدەگات".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو زیانە ئابوورییە بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت، بە تایبەت راستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەرجەم کەرەتەکانی دیکەی ئابووری عیراق".
س.س