ئابووری
مەترسییە گەورەكە.. كه‌سانی مووچەخۆر به رێژه‌ی 23% توانای كڕینیان كه‌م ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەنووس و شارەزایەكی بواری ئابووری رایدەگەیەنێت مەترسیی گەورە بەهۆی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریكییەوە دروست دەبێت و كاریگەرییە نەرێنییەكەیشی لەسەر توێژی فەرمانبەر و مووچەخۆرانە، ئەوەش رووندەكاتەوە بەهۆی ئەو بەرزبوونەوەیەوە توانای كڕینی شتومەك بە ریژەی 23% لای مووچەخۆران كەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی كانونی یەكەمی 2020، حكومەتی عیراق نووسراوی بڕیاری بەرزكردنەوەی بەهای 100%ی ئەمەریكی بەرانبەر 147 هەزار دیناری عیراقی گشتاندووە و گەیشتووەتە بانكی ناوەندی عیراق و تیایدا فەرمانكراوە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە.
محەمەد حسێن، رۆژنامەنووس و شارەزای ئابووری لە نووسینێكدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی "ئه‌م بڕیاره نرخی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه هاورده‌كراوه‌كان زیاد ده‌كات به نزیكه‌ی 23% ئه‌گه‌ر به دیناری عیراقی بیكڕیت".
ئەوەشی نووسیوە "كۆتایی ئه‌م گه‌مه‌یه ئه‌وه ده‌بێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه و داهاته‌كانیان به دیناری عیراقییه (واتا زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكی عیراق) به رێژه‌ی 23% توانای كڕینیان كه‌م ده‌بێته‌وه".
لەبارەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی دیكەی سیاسەتی جێبەجێكردنی بەهای دۆلارەوە، محەمەد حسێن نووسیوویەتی "به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره هه‌ڵاوسانه هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر ده‌كات، زۆربه‌ی چینی ناوه‌ڕاست فڕێ ده‌داته ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات".