ئابووری
سبەی دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت بەسەر ماڵاندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت سبەی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت باس لەوەش دەکات دەبێت هاوڵاتییان کارتی زیرەکیان پێبێت.
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە "کە سبەینێ سێشەممە، 22ی کانونی یەکەم لە قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی تەکیە و شۆڕش و ئاغجەلەر و سەنگاو قەرەناو (خاڵخاڵان) نەوت دابەشدەکرێت".
ئاماژە بەوەش دەکات "بە کارتی زیرەک دەدرێت بەو هاوڵاتیانەی بەرمیلی دووەمیان بە کارتی زیرەک لەساڵی ڕابردوو وەرنەگرتووە" .
لە بارەی نرخی وەرگرتنی نەوت قایمقامێتی چەمچەماڵ روونی دەکاتەوە "نەوتەکە یەک بەرمیلە و بە 44 هەزار بە هاوڵاتییان دەدرێت، لەلایەن ئەنجومەنی گەڕەکەکانەوە شوێنی تانکەری نەوتەکان لە گەڕەکەکان دیاری دەکرێت".