ئابووری

راوێژکارێکی کازمی: نرخی یەک بەرمیل نەوت دەبێتە 65 دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژکارێکی کازمی: نرخی یەک بەرمیل نەوت دەبێتە 65 دۆلار
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە داهاتوودا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو دەگاتە 65 دۆلاری ئەمەریکی باس لەوەش دەکات به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وت ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بڕی كورتهێنانی بودجه‌ پڕبكاتەوە.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكاری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابووری وتی "ناوه‌نده‌كانی شرۆڤه‌كردنی ستراتیژی جیهان پێشبینیان كردووه‌ نرخی یەک بەرمیل نه‌وتی خاو بگاته‌ 65 دۆلار یان زیاتر".

وتیشی "به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وت ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بڕی كورتهێنانی بودجه‌ پڕبكرێته‌وه‌، چونكه‌ داهاتی نه‌وت به‌رێژه‌ی 92% داهاتی گشتی عیراق پێكده‌هێنێت".

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان لە ماوەی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی 13% بەرزبووەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد