ئابووری

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری گەڕاندنەوەی قەرزی درێژکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری گەڕاندنەوەی قەرزی درێژکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ماوەی پێدانەوەی قەرزی سەر ھاوڵاتییانی تا کۆتایی ئەم مانگە درێژ کردەوە، بڕیارەکە سەرجەم ئەو هاوڵتییانە دەگرێتەوە کە قەرزداری حکومەتی هەرێمن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم ماوەی ساڵێکە ئەم ىڕیارەی دەرکردووە و بۆ سێهەمین جارە ئەم بڕیارە ماوەکەی درێژ دەکرێتەوە بەپێ بڕیارەکە ھەر ھاوڵاتییەکی قەرزداری حکومەتی هەرێم بە یەک گوژمە قەرزەکەی بداتەوە، حکومەت %15ی قەرزەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە و لێخۆش دەبێت.

بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەموو ئەوانە دەگڕیتەوە کە قەرزی کوشتوکاڵی و خانووبەرە و ئاو و کارەبا و قەرزی دیکەی حکومەتیان لایە دەگرێتەوە تا  کۆتایی کانوونی یەکەمی 2020 کار بەم بڕیارە دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان