ئابووری

نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 26ی کانونی یەکەمی 2020 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 51 دۆلار و 29 سەنتە، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 48 دۆلار و 30 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی 13%بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

س.س 
Qaiwan
Qaiwan