ئابووری

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناتوانێت بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار بەرز بکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناتوانێت بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار بەرز بکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

ماوەی دوو هەفتە دەبێت بەهای دۆلار لە بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەرزبووەتەوە بە جۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی گەیشتووەتە سەروو 145 دیناری عیراقی، شارەزایەکی بواری دارایش پێی وایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناتوانێت سیاسەتی بانکی ناوەندی بگۆڕێت و بەھای دینار لە بەرانبەر دۆلار بەرز بکاتەوە.

جەبار گۆران، ماستەر لە کارگێڕی دارایی و وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی لەبارەی ئەوەی ئایا ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق دەتوانێت سیاسەتی بانکی ناوەندی بگۆڕێت و بەھای دینار لە بەرانبەر دۆلار بەرز بکاتەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عيراق به 150 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە، لە بەرانبەردا داھاتی نەوت بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت 42 دۆلار دانراوە، ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بەرانبەر بە دینار بە 145 دیاری کراوە، واتە ھەموو ژمارەکانی کۆی پرۆژە یاسای بودجە لە سەر بنچینەی 145 ھەزار دینار بە ھەر 100 دۆلار جێگیر کراوە, بۆیە ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق بیەوێت ئەو نرخەی دۆلار گۆڕانکاری تیادا بکات و دایبەزێنێت ئەوا سەر لەبەری پرۆژە یاساکە تێکدەچێت و دەبێت کۆی پرۆسەی ژمارەکانی بودجە جارێکی تر دەستکاری بکرێنەوە، ئەمە ئەگەرێکی زۆر قورسە، چونکە باھای دۆلار بە دینار بە 145 بووەتە بنچینەی پرۆژە یاساکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و ھەموو دەسەڵاتەکانی لای خۆیەتی ئەرکی راگرتنی بالانسی بەھای دراو و ھەڵاوسان و سوودی بانکی و کۆی پرۆسەی ئەم ئەرکانە تەنیا لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندی دایە، لەبەر ئەوە دەستبردن بۆ دەستکاریکردنی بەھای دینار لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئەگەرێکی زۆر قورسە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دابەزاندنی بەھای دینار بە رێکەوتنی کوتلە سیاسییەکانی عيراق و پێشنیازی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەوتی بووە پاش مشتومڕی زۆر و دیراسەکردنێکی زۆر ورد ئەم بڕیارو دراوە".

لە کۆتایشدا جەبار گۆران وتی "لەبەر ئەم ھۆکارانەی سەرەوە بەھای دیناری عيراقى بە 146 لە بانکی ناوەندی بۆ بانکەکان و بازارەکان جێگیر کراوە, بۆیە پێم وایە بە ھیچ جۆرێک گۆڕانکاری بە سەردا نایەت و پێشبینی دەکەم لە ھەفتەکانی داھاتوودا بەھای دینار لە بەرانبەر بە دۆلار لە سەروو 146 دینارەوە مامەڵەی پێوە بکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان