عارف قوربانی
فراوانتر له كه‌ركوك
هیچ كات به ئه‌ندازه‌ی ئێستا كه‌ركوك له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئهوكاتانهیش كه رۆژانه ده‌یان ماڵی كورد راده‌گوێزران و عه‌ره‌ب ده‌هێنرایه شوێنیان، هێشتا مه‌ترسییه‌كانی به ئه‌ندازه‌ی ئێستا نه‌بووه، چونكه ئه‌وكات ئه‌گه‌رچی كورد بێده‌سه‌ڵاتیش بوو، به‌ڵام له ئه‌جێندای كورد و له ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی كورددا كه‌ركوك پانتاییه‌كی زۆری گرتبوو، خه‌مێكی گشتی هه‌بوو بۆ كه‌ركوك. سه‌ره‌ڕای بوونی ناكۆكی و ململانێی زۆر له‌ناو ماڵی كوردی، به‌ڵام كه‌ركوك خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو كورد بوو، هه‌ر بۆیه ئومێدی ئه‌وه‌ش هه‌بوو له هه‌ر هه‌لومه‌رج و ئاڵوگۆڕێكدا كورد هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام ئێستا نه‌ك خه‌مێكی گشتی نه‌ماوه بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك، نه‌ك كه‌ركوك خاڵ و خه‌می هاوبه‌شی ناو ماڵی كورد نییه، به‌ڵكو كه‌ركوك خۆی بووه به خاڵی ناكۆكی نێوماڵی كورد. ئه‌وه‌تانێ به به‌رچاومانه‌وه پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌شه‌یوع رۆژ له‌دوای رۆژ باسكی خۆی له كه‌ركوك به‌هێزتر ده‌كات، حزب و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌رانی كوردیش له‌ناو ده‌سه‌ڵات و جومگه‌ی حوكمڕانی له به‌غدا خۆیان لێكردووه به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت.
له‌نێو ئه‌م كه‌شه بێده‌نگییه‌ی كه‌ركوكدا چه‌ند رۆژێكه باسوخواسی كه‌ركوك گه‌رم بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه جارێكی دیکە پرسی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوكیان وروژانده‌وه. بابه‌تی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك نه یه‌كه‌مجاره باس ده‌كرێت و نه ئه‌مه دواجاریش ده‌بێت، گه‌رچی هه‌ركاتی خۆی به مردوێتی له‌دایكبوو، به‌ڵام وروژاندنه‌وه‌ی بۆ جارێكی دیکە كه لانی كه‌م كێشه‌ی كه‌ركوك بخاته‌وه به‌رچاوی خه‌ڵك و به‌بیری ئه‌وانه‌ی بهێنێته‌وه كه كه‌ركوكیان بیرچووەته‌وه، بۆ خراپه. ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه بكرێته‌وه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌یه‌ك كه به‌درێژایی ده‌یان ساڵ جه‌وهه‌ری كێشه‌ی كورد بووه له عیراق، گه‌رچی ئێستا كورد ئه‌م كێشه‌یه‌ی له‌بیركردووه و پرسی كورد و خه‌باتی رابردووی و خوێن و قوربانییه‌كانی هه‌مووی له پرسی مووچه‌ی كه‌مینه‌یه‌كدا كۆكراوه‌ته‌وه، گۆڕینی سه‌رنجه‌كان و جارێكی دیکە بردنه‌وه‌ی چاوه‌كان بۆ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك، كارێكی ئێجگار باشه.
بۆیه هه‌ر كه‌سێك له هه‌لومه‌رج و دۆخێكی وه‌ك ئێستای كه‌ركوكدا كه به‌ته‌نیا جێهێڵدراوه، بیر له‌وه بكاته‌وه كه‌ركوك له‌م ره‌وشه خراپه ده‌رباز بكرێت، جێگه‌ی ستایشه و ده‌بێت كۆمه‌ك بكرێن، نه‌ك په‌لامار بدرێن و بكه‌ونه تهخوینكردنیان. ئاخر له رابردوودا ئه‌م سنووردانان و هێڵه سوورانه وایانكرد كورد ته‌نیا له ده‌وری یه‌ك بژارده‌دا بخولێته‌وه و كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت باسی پرۆژه‌ی جێگرەوە بۆ نه‌خشه رێگەكانی دیکە بكات كه به به‌رچاوی هه‌مووشمانه‌وه مردار ده‌بووه‌وه. بۆیه وروژاندن و خستنەڕووی هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك بۆ سه‌رله‌نوێ باسكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك پێویسته رامانبكێشێتهوه بۆ گفتوگۆیه‌كی عه‌قڵانی مه‌ده‌نییانه و هه‌وڵبدرێت له‌م بارودۆخه سه‌خته سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌م پهرتهوازهیهیی ناوماڵی كورددا، كه‌ركوك بكه‌ینه‌وه به خاڵی هاوبه‌ش كه هیچ پرسێكی دیکە نه‌ماوه پێكه‌وه بمانبه‌ستێته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك به‌هۆی بوونی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراق، كه‌ركوك دۆخێكی تایبه‌تی وه‌رگرتووه و ئه‌و رێكاره ده‌ستووریی و یاساییانه‌ی بۆ دروستكردنی هه‌رێمه‌كان دیاریكراون، كه‌ركوك ناتوانێ پراكتیزه‌یان بكات. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌تی حوكمڕان له به‌غداش باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های ناوه‌ندگه‌رایی هه‌یه و نایه‌وێ فیدراڵی له عیراق بچه‌سپێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی باسی فیدراڵیش بێت كارێكی باشه. هه‌رچه‌نده به‌رچاویشمان روونه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ له‌مپه‌رێكی ده‌ستووری و یاساییش له‌به‌رده‌م به هه‌رێمكردنی كه‌ركوكدا نه‌بێت، مه‌حاڵه به‌غدا رێگه به دروستكردنی هه‌رێمی كه‌ركوك بدات. له رابردووش‌دا پارێزگا سوننییه‌كان و پارێزگای به‌سره‌یش چه‌ند جارێك رێكاره ده‌ستووریی و یاساییه‌كانیان تاقیكرده‌وه و به‌غدا خواسته ره‌واكانیانی به بیانووی جۆراوجۆر فه‌رامۆش كرد.
بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێكیش ئه‌و مه‌یله‌ی بۆ كه‌ركوك هه‌بێت كه بكرێته هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌سره وه‌ك گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی سه‌رچاوه‌ی داهاتی عیراق له مێژه داوای به هه‌رێمبوون ده‌كات، به‌غدا نایه‌وێ ئه‌و پاساوه‌ش بداته به‌سره و خۆی وه‌ك هه‌رێم رابگه‌یەنێت، له‌وانه‌ش زیاتر به‌هۆی ناكۆكیی نێوان سوننه و شیعه له عیراق و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ئێستا بۆ شیعه دروستبوون له تهشهیوعكردنی ناوچه سوننییه‌كان، مه‌حاڵه رێگه به‌وه بدات ده‌رفه‌ت بۆ زه‌مینه‌یه‌ك خۆشبكات كه سوننه‌ش داوای ئه‌وه بكه‌ن خۆیان حوكمی ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئێستا به‌غدا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌یه‌كجاری سیسته‌می فیدراڵی نه‌هێڵێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه هه‌مووشمان ده‌زانین كه‌ركوك به ته‌نیا كێشه‌ی ناو عیراق و كورد و به‌غدا نییه، وڵاتانی دیکەی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش بوونه‌ته ته‌ره‌ف له كێشه‌كانی كه‌ركوكدا.
كه‌واتا پێش هه‌رشت ئه‌وانه‌ی دژی دروستكردنی هه‌رێمی كه‌ركوكن پێویست به‌وه ناكات بكه‌ونه سه‌نگه‌ری دژی ئه‌وانه‌وه كه داوای هه‌رێمی كه‌ركوك ده‌كه‌ن، حاڵی كورد له عیراق گه‌لێك باش نییه تا ئه‌م پرسه‌ش ناكۆكی زیاتر بخاته نێوانمانه‌وه. من كاتی خۆشی كه بیرۆكه‌ی هه‌رێمی كه‌ركوك بەیانکرا له دژی بووم، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی پێموابوو جیاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك له كۆی كێشه‌كانی دیکە، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س پێی وابێت رێگه‌ی چاره‌سه‌ره، ئه‌وه به پێچه‌وانه‌وه دواجار ده‌بێته كێشه و گرفتی گه‌وره‌تر بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوك به ته‌نیا جێده‌هێڵێت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردن و له‌به‌ر زۆر هۆكار پاش ده‌یان ساڵی دیکە كه‌ركوك ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی زۆرینه عه‌ره‌بنشین و كورد تیایدا ده‌بێته كه‌مینه. جیا له‌وه‌ی زیان به چاره‌سه‌ری ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیکەی وه‌ك خورماتوو، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی كوت و دیاله ده‌گه‌یەنێت. بۆیه پێم وابووه له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا به‌دوای چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كه‌ركوكدا بگه‌ڕێیت باشتر وایه بیرۆكه‌كه فراوانتر بكرێته‌وه و نهخشهڕێگەیهك پێشكه‌ش بكه‌ین كه له مه‌نده‌لییه‌وه تا شنگال پێكه‌وه بگرێته‌وه.
بۆیه باشتر وایه كه‌ركوك به‌ته‌نیا نا، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كورد بتوانێ هه‌ڵوێستی خۆی یه‌ك بخات پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكرێت هه‌رێمێكی دیکە له‌و ناوچانه‌ی كوردستان دروستبكرێت كه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا كێشه‌یان له‌سه‌ره، با كه‌ركوك پایته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه بێت، پارێزگایه‌ك له گه‌رمه‌سێر دروستبكرێت بۆ ناوچه‌كانی به‌دره و مه‌نده‌لی و جه‌له‌ولا و خانه‌قین و خورماتوو، له ده‌شتی نه‌ینه‌واش پارێزگایه‌كی دیکە بۆ ئه‌و قه‌زاو ناحێیانه‌ی دیکە دروستبكرێن و هه‌موویان به هه‌رێمی كه‌ركوكه‌وه ببه‌سترێنه‌وه. ئه‌مه له‌لایه‌ك كێشه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه پێكه‌وه گرێده‌داته‌وه، پێگه‌ی كوردیش تیایاندا به‌هێزتر ده‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی ته‌نیا له كه‌ركوك بێت. لانی كه‌م بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كی دورتریش كێشه‌ی خاك و سنوور له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌چێته قۆناخێكی دیکەوە و ده‌رفه‌ت بۆ كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه ده‌ڕه‌خسێنێت ببوژێنه‌وه و سه‌قامگیرتربێت.
سه‌رباری ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمكردوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی عیراق له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی گۆڕینی ده‌ستووردایه، ئه‌گه‌ر كورد خۆی بكات به خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی جێگرەوە بۆ ماده‌ی 140 و كێشه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه له‌ناو هه‌رێمێكی دیکە له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخاته‌ڕوو، به مه‌رجی هاوبه‌شیكردنی راسته‌قینه‌ی پێكهاته ئایینی و ئیتنیكییهكانی ئه‌و ناوچه‌یه، ره‌نگه سه‌رنجی شه‌به‌ك و ئێزدی و فه‌یلییه‌كانیش رابكێشێت بۆ پشتیوانیكردنی، هه‌روه‌ها سوننه و شیعه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب، كلدۆئاشووری و ئه‌رمه‌نییه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و هێڵه له مه‌نده‌لی بۆ شنگال. ئه‌شێ ببنه به‌شێك له پرۆژه‌كه، به‌مه ره‌نگه ده‌رفه‌تێك دروستبێت لایەنی هەرێمایەتی و نێوده‌وڵه‌تیش به‌چاوێكی جیاوازتری دوور له هه‌ستیاری لێبڕوانن و هه‌مووان پێكه‌وه عیراق به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه پاڵ بنێن په‌سندی هه‌رێمێكی دیکەی فیدراڵی بكات. به‌مە كێشه‌ی كوردیش چاره‌سه‌ر ده‌بێت و عیراقیش له‌و ئایینده چاوه‌ڕوانكراوه‌ی به‌ره‌و شه‌ڕی تایفی ده‌بات، دوورده‌خاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و عه‌قڵیه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئومێدی ئه‌وه‌یان لێناكرێت به‌دوای ژیاندا بگه‌ڕێن بۆ داهاتووی عیراقییه‌كان.