ئابووری

وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی 11 و 12 پاشەکەوت دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی 11 و 12 پاشەکەوت دەکات
مەودا میدیا-

فەرمانبەرێکی گەنجینەی 1ی سلێمانی رایدەگەیەنێت وەزارەتی دارایی ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دەکات کە لیستی مووچە بۆ مانگی 11 و 12 و یەک ئامادە بکەن.

ئەو فەرمانبەرە باس لەوەش دەکات "بۆ هەر سێ مانگەکە، رێژەی لێبڕینی مووچە 21% دەبێت" روونیشیدەکاتەوە "لێبڕین بۆ پلەکانی دیکە وەک مانگی رابردوو دەبیت"و وتی"وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دەکات کە لیستی مووچە بۆ مانگی 11 و 12 و یەک ئامادە بکەن".

سەبارەت بەوەی حکومەت بۆچی داوای لیستی 3 مانگی کردووە وتیشی "هۆکارەکەی نازانین و دیاریشە حکومەت توانات دابەش کردنی 3 مووچەی نییە" راشیگەیاند "پێدەچێت حکومەت مانگی 11 و 12 پاشەکەوت بکات  مووچەی مانگی 1 ی 2021 دابەش بکات".

ک.ر 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان