کوردستانی
هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە بڕیاریدا بە ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی شۆفێران لە شەقامی گشتی شارەکەدا، بەوەی دووبارە هاتوچۆکردن لە شەقامەکەدا یەک ئاڕاستە دەبێت.
بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە بڕیاریدا بە ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی شۆفێران لە شەقامی گشتی شارەکەدا، بەوەی دووبارە هاتوچۆکردن لە شەقامەکەدا یەک ئاڕاستە دەبێت.
بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە رایگەیاندووە "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری هاتوچۆ بۆ شۆفێران بڕیارماندا بە ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی شۆفێران لە شەقامی گشتی، واتە لەمەودوا شەقامەکە دەبێتەوە بە یەک ئاڕاستەی هاتوچۆکردن".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "هاتوچۆی شۆفێران لە شەقامی عومەری خاوەر بۆ شارەوانی لە رۆژی چوارشەممەوە رێگەپێدراو دەبێت".
س.س
س.س